وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی تۆپبارانكردنی شاری زاخۆ له‌لایه‌ن توركیاوه سه‌ركۆنه ده‌كات و جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتی ته‌واوی كۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق كرده‌وه، فوئاد حسێنیش دەڵێت، "بانگه‌شه‌ی بونی گروپی تیرۆریستی له‌م ناوچه‌یه‌دا دوره له راستییه‌وه".
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، ئه‌میر حسێن عبداللهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجامداوه و تۆپبارانكردنی شاری زاخۆ له دهۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقـ كه له‌لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجامدرا و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی بێ‌تاوان له نێویاندا ژنان و منداڵان و چه‌ند خێزانێك كه به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری و چێژ وه‌رگرتن له سروشتی ئه‌و ناوچه‌یه له‌وێدا بون، بونه قوربانی سه‌ركۆنه كرد.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خێزانی قوبانیه‌كان، حكومه‌ت و گه‌لی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتی ته‌واوی كۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق كرده‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، فوئاد حسێنی له بڕیار و دیدگای سه‌رانی سێ وڵاتی به‌شدار له كۆبونه‌وه‌ی ئاستانه‌ی تاران، به تایبه‌ت ده‌رباره‌ی جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی رێگا ئاشتیخوازه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له سنوره‌كان دا، ئاگاداركرده‌وه.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وێڕای سوپاسی هاوخه‌می و پرسه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، "له شوێنی تۆپبارانه‌كه ئاماده‌بوه و له نزیكه‌وه به‌دواداچونی بۆ دوا گۆڕانكاریه‌كان كردوه و تۆپبارانكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به توندی ئیدانه كردوه و ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق ناساند".
فوئاد حسێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "بانگه‌شه‌ی بونی گروپی تیرۆریستی له‌م ناوچه‌یه‌دا دوره له راستییه‌وه".
پاشنیوەڕۆ رۆژی چوارشەممە 20ی (تەمموز/7)ی 2022، ناوچە گەشتیارییەکەی زاخۆ بە چوار تۆپ لەلایەن تورکیاوە تۆپباران کراو بەهۆی کوژرانی 9 گەشتیاری عەرەب و برینداربونی 23 گەشتیاری دیکە، ڕوداوەکەش کاردانەوەی لێکەوتەوەو لایەنە سیاسییەکان بە توندی دژی هێرشەکە وەستانەوە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌وە ده‌ركرد و بڕیاریدا، باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره بكشێنێته‌وه و به‌فه‌رمیش له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سكاڵا له‌سه‌ر تورکیا تۆماربكات.