ڕوسیا بەتوندى دژى تورکیا هاتە دەنگ
  2022-07-22       1276       

ڕوسیا بەتوندى دژى تورکیا سەبارەت بە بۆردومانکردنى هەرێم هاتە دەنگ و وەزارەتى دەرەوەى ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند، بەتوندى دژى هەر هەوڵێک دەوەستنەوە عێراق بۆ یەکلایکردنەوەى کێشە ناوچەییەکان بەکار بهێنێت.

ئاوێنە: وەزارەتى دەرەوەى ڕوسیا ڕایگەیاند، پشتیوانى ئەمن و ئاسایش و سەقامگیرى عێراقى هاورێیان دەکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕوسیا بەتوندى دژى هەر هەوڵێکە خاکى عێراق بۆ یەکلایکردنەوەى کێشە ناوچەییەکان بەکاربهێنێت.

تورکیا بەر لە سێ ڕۆژ بۆردومانى ناوچەى زاخۆى لەهەرێمى کوردستان کردو بەهۆیەوە ٩هاووڵاتى مەدەنى شەهیدوو ژمارەیەکیش برینداربوون و ئەمەش ناڕەزایی ناوخۆیى و جیهانى بەداوا هات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×