عێراق لەبارەی بۆردومانەكەی توركیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سكاڵای تۆمار كرد
  2022-07-23       500       

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، لەبارەی تۆپبارانەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ سكاڵایان پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد.

ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ(شەممە) لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، "وەزارەتەكەمان سكاڵای پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردو داواشی كردوە دانیشتنێكی بەپەلەی ئەنجومەنەكە بكرێت بۆ تاوتوێكردنی دەستدرێژییەكەی توركیا."

هاوكات لەگەڵ ئەوە كەمێك لەمەوبەر دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی بۆ تاوتوێكردنی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر عێراق، دەستی پێكرد.

دوێنێ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ئیدانەی هێرشەكەی توركیای بۆ سەر زاخۆ كردو داوای كرد لێكۆڵینەوەیەكی وردو بەپەلە بكرێت بۆ دیاریكردنی دۆخی هێرشەكەو مسۆگەركردنی لێپێچینەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×