فراكسیۆنه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه نزیكه‌ی چوار هه‌زار سه‌ربازو زیاتر له 100 خاڵی سه‌ربازی‌و پێنج بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له‌عێراقدا هه‌یه. داواش له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كات هه‌مو كارته‌كانی خۆی له‌ڕوی سیاسی، ئه‌منی‌و ئابوری به‌كاربهێنێت بۆ كۆتاییهێنان به‌داگیركاری توركیا.
ئاوێنه: فراكسیۆنه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌ناو بینای په‌رله‌مان له‌باره‌ی هێرشی توركیا له‌ناو خاكی عێراق خوێنده‌وه‌و رایانگه‌یاند، "به‌دواداچونمان كردوه‌و ئه‌و په‌لاماره رونه‌ی كه كرایه سه‌ر شوێنێكی گه‌شتیاری له پارێزگای دهۆكی خۆشه‌ویست به تۆپی دورهاوێژ له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه ئه‌نجامدراوه، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی شه‌هیدبون به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكیان هه‌بێت، ئێمه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین به‌توندی به‌و په‌ڕی چه‌مك و واتاوه و ئه‌مه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێرشه "وه‌حشیگه‌رانیه‌ی توركیا به به‌رده‌وامی دوباره ده‌بێته‌وه، به درێژایی ساڵانی رابردودا به‌رده‌وامی هه‌بوه، سه‌ره‌ڕای بونی هێزی داگیركه‌ری توركیا و بونی سه‌ربازگه له خاكی عێراقدا، له ده‌ستوری عێراقدا دوپاتكراوه‌ته‌وه كه عێراق خاوه‌ن سه‌روه‌ریه و پابه‌نده به‌وه‌ی كه ده‌ستوه‌رناداته كاروباری وڵاتان و هه‌وڵده‌دات ئه‌ركی ده‌ستوری خۆی بۆ به‌رگریكردن له سنور و سه‌روه‌ری وڵات جێبه‌جێ بكات".
فراكسیۆنه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ده‌ڵێن، "حكومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌كه‌ین به‌وه‌ی كه بچێته نێو كۆڕ و كۆبونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه بریتییه له كۆماری عه‌ره‌بی، كۆنگره‌ی ئیسلامی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا تۆماربكات نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه به‌ڵكو له‌سه‌ر بونی ناشه‌رعی و نایاسایی هێزه‌كانی توركیا كه وه‌زیره‌كان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان كه میوانداریان كرا له په‌رله‌مان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه نزیكه‌ی چوار هه‌زار سه‌ربازی توركیا له عێراقدان و زیاتر له 100 خاڵی سه‌ربازی هه‌یه و پێنج بنكه‌ی سه‌ربازیش هه‌یه به‌كاریده‌هێنێت بۆ نیشتنه‌وه‌ی هه‌یلكۆپته‌ری جه‌نگی، پێویسته توركیا كۆتایی به‌و ده‌ستدرێژانه‌ی بهێنێت و داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین هه‌مو كارته‌كانی خۆی له‌ڕوی سیاسی، ئه‌منی و ئابوری به‌كاربهێنێت بۆ كۆتاییهێنان به داگیركاری توركیا".
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، "ئێمه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش ناكه‌ین له‌سه‌ر ماف و شكۆی عێراق و هه‌مو رێكاره ده‌ستوری و یاساییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌لاماردانه و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كان".