ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبه‌رامبه‌ر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر سنورەکانی عێراق کۆدەبێتەوە
  2022-07-23       483       


ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، رۆژی سێشەممە (26ی تەممووزی 2022)ی دیاریکرد، بۆ کۆبونەوە لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر سنورەکانی عێراق.

ئاوێنه‌: كەمێک پێش ئێستا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ كه‌ ڕۆژی سێشەممەی داهاتو كۆبونەوەیه‌كی‌ تایبه‌ت لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر سنورەکانی عێراق ئه‌نجامده‌دات.

٢٠ی ئەم مانگە سوپای‌ توركیا تۆپبارانی گوندی پەرەخی لەسنوری زاخۆ کردو بەهۆیەوە 9 گەشتیار گیانیان لەدەستداو ٢٣ی دیکەش بریندار بون، کە سەرجەمیان خەڵکی ناوەڕاست‌و باشوری‌ عێراق بون، حكومەتی عێراق بڕیاریدا سكاڵا لەسەر توركیا تۆماربكات لەئەنجومەنی ئاسایش.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، نامەیەكی سكاڵا ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش كراوە. وتیشی، لەنامەكەدا عیراق داوای كۆبونەوەیەكی بەپەلەی كردووە، تایبەت بەبەردەوامی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×