پەرلەمانتارێکی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا دەڵێت، هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆر جار پشگیری خۆیان بۆ كاندیدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ سەرۆککۆمار ڕاگه‌یاندووه و "له‌وانه‌یه په‌نا ببه‌ینه‌به‌ر سێیەکی پەکخەر لە دانیشتنەکانی په‌رله‌ماندا."
ئاوێنە: چیا ته‌یمور، په‌رله‌مانتاری پارتی لە بەغدا بە ئاژانسی عێراقییەی وت، "گه‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دیار بێت ئایا به‌یه‌ك رێكده‌كه‌وین له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یانیش به‌دوو كاندید بۆ ئه‌م پۆسته له‌رۆژی دانیشتینی په‌رله‌مان."
چیا تەیمور وتی، " براده‌رانی یه‌كێتی سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان و كاندیدیكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌م پۆسته وئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان نه‌بوایه له‌وانه‌یه له‌سه‌ر یه‌ك كاندید پارتی و یه‌كێتی رێكه‌وتبوان."
ئه‌وشی خسته‌روو كه هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆر جار پشگیری خۆیان بۆ كاندیدی یه‌كێتی راگه‌یاندووه و دوایین جار به‌رێگای سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا نووری مالیكی بووه كه‌وتی ئه‌وان پشگیری كاندیدی یه‌كێتی ده‌كه‌ن وئه‌گه‌ر ئه‌مه بوو پارتی رێگای سیاسی دیكه ده‌گرێته‌به‌ر و یه‌كێك له‌وانه هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی سێیه‌كی په‌رله‌مانی به‌مه‌به‌ستی په‌كسختنی دانیشتینی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هێزه سوننیه‌كان و سه‌ربه‌خۆییه‌كان.