فەریق روکن مەعن سەعدی، فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق رایگەیاند، دوو سیستمی ڕاداریان بۆ چاودێریکردن و پاراستنی ئاسمانی عێراق کڕیوە و گەیشتونەتە وڵات و بەمزوانە سێ راداری دیکەش دەگەتە دەستیان.
ئاوێنه: فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق دەڵێت، دوو سیستمی راداریان کڕیوە و گەیشتونەتە عێراق و لە پارێزگاکانی دیوانیە و ئەنبار داندراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو سیستمی دیکە بەمزووانە دەگەن و لە نەینەوا و بەسرە دادەنرێن، ھەوەرھا سیستمێکی راداری ئەمریکاش دەگات و لە پارێزگای کەرکوک جێگیر دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو سیستمە توانای بەرگری ئاسمانی عێراق زیاد دەکات و ھەوڵدەدەین بگاتە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوو لە بەرگری ئاسمانیدا.