وەزیری بازرگانی عێراق: زیاتر لەدو ملیۆن تۆن گەنم لەجوتیاران وەرگیراوە
  2022-07-24       349       
عەلا جبوری


عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی بەبازاڕکردنی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، تا دوێنێ شەممە زیاتر لەدو ملیۆن تۆن گەنم وەرگیراوەو نزیکەی 70%ی شایستە داراییەکانیش دابەشکراون.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەکشەممە عەلا جبوری لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران، سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا، ئەمەش بەهۆی ئامادەکاری پێشوەختەی حکومەت بۆ رێوشوێنەکانی وەرگرتنی گەنم، هاوکات جوتیاران هەماهەنگی باشیان لەگەڵماندا هەبو، سوپاسیان دەکەین بۆ ئەو  هەماهەنگیەیان لەگەڵ حکومەت و پەرۆشیان بۆ بەبازاڕکردنی گەنم".

ئاماژەی بەوەشکرد،" کۆی بەرهەمی نیشتمانی تاوەکو دوێنێ گەیشتوەتە دو ملیۆن و  102 هەزار تۆن، بێگومان ئەو بڕەی وەرمانگرتوە زیاترە لە پێشبینییەکانمان، کە پێشبینی دەکرا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا بەرهەم کەمتربێت".

سەبارەت بەشایستە داراییەکانی جوتیاران وەزیری بازرگانی ئاشکرایکرد،"سەرجەم شایستە دارییەکانی ساڵی 2021 دابەشکراوە، بۆ ئەمساڵیش نزیکەی  70%ـی دابەشکراوە، حەوت بۆ هەشت پارێزگا بە تەواوی شایستەکانیان دراوەتەوە، بەشێک لە پارێزگاکان بەهۆی درەنگ دەستپێکردنی پڕۆسەی بەبازاڕکردن تاوەکو ئێستا ماوە شایستەکانیان بدرێتەوە، بۆ ئەمەش هەماهەنگی تەواومان هەیە".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×