چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدی سەرۆک وەزیرانى دیاریکرد
  2022-07-25       718       


 چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمى د.محمد شیاع سودانی دیاریکرد بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى عێراق.

ئاوێنه‌: میدیاکانى عێراق کەمێک پێش ئێستا بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەى چوار چێوەى هەماهەنگی تەنیا دوو کاندیدیان لەکۆی ٨ کاندید هێشتەوە، چوارچێوەکە محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران کاندید کرد.

باسیان لەوەشکردوە، ئەگەرچی تائێستا چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمى ئەو ناوەى رانەگەیاندوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەى لە کۆبوونەوەکانى چوارچێوەکە دزەیان پێکراوە، محەمەد شیاع یەکلایی بووەتەوەو بۆتە کاندیدی سەرۆک وەزیران.

لەلایەکى دیکەوە بەشێک لە چاودێرانى سیاسی عێراق پێیانوایە ئەو ناوەى کە چوارچێوەى هەماهەنگی کاندیدی کردوە، دەبێت رەزامەندی موقتەدا سەدریشى لەسەر بێت، چونکە ئەگەر ئەو پێی رازی نەبێت ئەوا چوارچێوەى هەماهەنگی ناچارە کاندیدەکەى بگۆڕێت.

محەمەد شیاع محمد سودانى ساڵی ١٩٧٠ لە شارى بەغدا لە دایک بووە، دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵەو پێشتر لە حزبی دەعوە کاریکردوە.
پێشتر شیاع لە حکومەتەکانى رابردوو لە پۆستەکانى پارێزگاری میسان و وەزیری مافی مرۆڤ و بازرگانی و پیشەسازی وکاروکاروباری کۆمەڵایەتیدا کاریکردوە.
ئێستاش ئەندامی پەرلەمانى عێراقەو سەرۆکی لیستی فراتینەو سێ كورسی پەرلەمانی هەیە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×