ئەردۆغان دەڵێت: تۆپبارانەكەی زاخۆ كاری پەكەكەیە
  2022-07-25       783       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ئەمڕۆ دوشەممە، لە یەكەم لێدوانیدا لەبارەی تۆپبارانەكەی هەفتەی رابردوی سەیرانگەیەك لە سنوری قەزای زاخۆ رایگەیاند"ئەو جۆرە كارانە، كاری پەكەكەیە" كە بەقسەی ئەو ئامانج لێی "تێكدانی پەیوەندییە ئەرێنییەكانی نێوان توركیاو عێراقە."

ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ دوشەممە، لەبارەی تۆپبارانەكەی سنوری زاخۆ، بە كەناڵی "TRT"ی توركی راگەیاند"ئەوە كاری پەكەكە، یەپەگەو پەیەدەیە، هاوشێوەی كارەكانی ئەوانە."

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا كە ئەوەیان بە "دۆستە عێراقییەكان"یان راگەیاندوە كە "لە لێدوانەكانیاندا وریابن."

وتیشی"كێشەكە ئەوەیە ئامانج لەو كارانە بۆ تێكدانی پەیوەندییە ئەرێنییەكانی نێوان عێراق و توركیایە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×