عێراق جه‌نگ دژى توركیاو په‌كه‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت
  2022-07-26       1105       

وەزیری بەرگریی عێراق له‌په‌یامێكدا ئەگەری جەنگى لەگەڵ تورکیا ڕاگه‌یاندو ئاشكرایكرد، "سوپای عێراق توانای بەرپەرچدانەوەی هەموو دوژمنکارییەکی دەرەکیی هەیەو دەتوانێت سنوری وڵات بپارێزێت، سوپاكه‌مان شەڕی وەهای کردووە کە سوپا گەورەکان ناتوانن بیکەن"، ده‌شڵێت:"پاسه‌وانى سنور ده‌به‌ینه‌ هه‌رێم‌و پڕچه‌كیان ده‌كه‌ین دژى په‌كه‌كه‌و سوپاى توركیا".

ئاوێنە: جومعە عیناد وەزیری بەرگریی عێراق لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بەدەستدرێژییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی عێراق وتى:"سوپای عێراق توانای بەرپەرچدانەوەی سوپای تورکیاو ناچارکردنی بەڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی بۆسەر خاکی عێراقی هەیە، بەڵام لەئێستادا چاوەڕێی ئەنجامی هەوڵە دیبلۆماسیی‌و سیاسییەکان دەکەین بۆئەوەی بزانین ئەو هەوڵانە چییان لێ بەرهەمدێت".

هەروەک وتویەتی:"دۆخی ناوچە سنوورییەکان مەترسیدارەو هەوڵدەدەین پاسەوانى سنور ببەینە ناوچەکەو  پڕچەکیان بکەین بۆئەوەی بتوانرێت کۆتایی بەبوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان‌و سوپای تورکیا لەناو خاکی عێراقدا بهێنرێت".

وەزیری بەرگریی ئاماژەی بەوەشکرد، لێدوانەکەی پێشووتری بەوەی سوپای عێراق توانای بەرپەرچدانەوەی سوپای تورکیای نییە دەستکاریکراوە، ئه‌و وتى:"من وتومه‌ سوپای عێراق لەچەندین شەڕی یەک لەدوای یەک تێوەگلاوە، بۆیە نابێت تەنها لەبەر جۆشوخرۆشێکی کاتی شەڕ بەرپا بکەینەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×