عێراق شاندێكی باڵای ئەمنیی ناردە زاخۆ
  2022-07-26       442       

بۆ لێكۆڵینەوەكردن لە هێرشەكەی توركیا و هەڵسەنگاندنی دۆخی سنوورەكان، عێراق شاندێكی باڵای ئەمنیی ناردە زاخۆ.

ئاوێنە: شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆكایەتیی فەریقی یەكەمی ڕوكن عەبدولئەمیر شمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گەیشتە زاخۆ بۆ لێكۆڵینەوەكردن لە هێرشەكەی توركیا.

ئەمڕۆ سێشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، شاندە ئەمنییەكە سەردانی بارەگای لیوای پاسەوانی سنوور دەکات و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنیی سنوورەکانی عێراق و تورکیا دەکات.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×