-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوه كه هه‌ڕه‌شه‌ی له هاوڵاتیه‌ك كردوه به‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌شیدا داوای 100 هه‌زار دۆلاری كردوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانی به‌غدا توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له هاوڵاتییه‌ك كردوه و پێیوتوه، "وێنه و ڤیدیۆی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی پێ نه‌دات كه بڕه‌كه‌ی 100 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی".
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، ده‌ستگیركردنه‌كه‌ش له‌دوای ئه‌وه هات كه سكاڵاكار داوای یارمه‌تی له مه‌فره‌زه‌كانی فه‌رمانگه‌ی دژه تاوانی مه‌نسوڕ كرد سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه دوای ئه‌وه‌ی په‌یجی تایبه‌تیه‌كه‌ی هاككردوه.
باسی له‌وه‌شكردوه، بۆ به‌دواداچون بۆ ئه‌و دۆسێیه گروپێكی كار پێكهێنرا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌وڵێكی زۆر توانرا له بۆسه‌یه‌كدا تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كه هه‌ڕه‌شه‌كانی كردبو ده‌ستگیربكرێت.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خێزانه‌كه‌ی و هه‌ڕه‌شه‌ی له سكاڵاكاره‌كه كردوه، له‌ئێستاشدا رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.