ئەحمەد سەحاف: ئەنجومەنی ئاسایش پشتیوانی لە هەڵوێستی عێراق دەكات
  2022-07-26       436       


وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: بۆ یەكەمجارە ئەنجومەنی ئاسایش بەیاننامەی لەو جۆرە بۆ  ئیدانەكردنی هێرشەكەی سەر پارێزگای دهۆك دەربكات، هاوكات بڕیارە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەو جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە كۆبونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە روداوەكە راپۆرت پێشكەش بكەن.

ئاوێنه‌: ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت: بەیاننامەكەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئیدانەكردنی هێرشكردنە سەر سەروەریی عێراق لە چوارچێوەی زنجیرەی پێشێلكارییەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر سەروەری و ئاسایشی عێراق، بۆ یەكەمجارە بەیاننامەی لەو جۆرە دەربكات.

ئاشكراشیكرد: ناوەڕۆكی بەیاننامەكە پشتیوانی لەهەڵوێستی عێراق دەكات و ڕێوشوێنەكانی ڕەچاوكردنی هێرشكردنە سەر سەروەریی نیشتمانی دەخاتە چوارچێوەیەكی نوێوە.

دوێنێ‌ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ڕاگەیاندراوێكی سەبارەت بە هێرشەكەی هەفتەی ڕابردووی سەر هاوینەهەواری پەرەخی لە پارێزگای دهۆك بڵاوكردەوە، كە بەهۆیەوە 9 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 23 كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەن كە لە 20 ی حەوتی ساڵی 2022 دا لە پارێزگای دهوك ڕوویدا و بووە هۆی كوژرانی لانی كەم 9 هاوڵاتی مەدەنی كە لە نێویاندا منداڵیش هەن.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانیان و حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانی عێراق دەكەن، و هیوای چاكبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەكان دەخوازن، هەروەها پشتیوانی خۆیان دەردەبڕن بۆ لێكۆڵینەوەكانی لە لایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، كە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش هانی هەموو وڵاتانی ئەندامیان دا كە بە شێوەیەكی چالاك هاوكاری حكومەتی عێراق و بەرپرسانی پەیوەندیدار بكەن لە پشتیوانیكردن لە لێكۆڵینەوەكاندا.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پشتیوانی خۆیان بۆ سەربەخۆی و سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق و پرۆسەی دیموكراتی و ئاوەدانی عێراق دووپاتكردەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×