ئێران لە ماوەی رابردوودا دەیان كەسی لە سێدارە داوە
  2022-07-28       472       

بەگوێرەی ئاماری رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە ئێران زیاتر لە 250 كەس لە سێدارە دراون.

ئاوێنه‌: رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كردووە كۆماری ئیسلامیی ئێران شەپۆلێكی دیكەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی دەستپێكردووە و لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا زیاتر لە 250 كەسی لە سێدارە داوە.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە ئاماژەكردن بە نهێنی بوونی ژمارەی لەسێدارەدراوان لە ئێران، جەختی كردووەتەوە ژمارەی راستەقینەی ئەو كەسانەی لە سێدارە دراون رەنگە لەوەش زیاتر بێت.

داواشی كردووە شەپۆلی تۆقێنەری لەسێدارەدان لە ئێران رابگیرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×