واشتۆن: لەدروستكردنی حكومەتی نوێی عێراقدا دەستوەردان ناكەین
  2022-07-29       532       


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند:" ئەمریكا لەدروستكردنی حكومەتی نوێی عێراقیدا دەستوەرنادات".

ئاوێنه‌: نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: " وڵاتەكەی لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەكانیدا لەپەیوەندی بەردەوامدایە بەڵام لەدروستكردنی حكومەتی نوێی عێراقیدا دەستوەردان ناكات".

وتیشی:"وڵاتەكەی هاوكاری لەگەڵ هەر حكومەتێكی عێراقیدا دەكات كە سەروەری و سیادەی خۆی و بەرژەوەندی گەلەكەی بپارێزێت".

هاوكات داواشی لەلایەنە سیاسییەكان كرد، "دانبەخۆیاندا بگرن و پەنانەبەنە بەر توندوتیژی لەخۆپیشاندانەكاندا".

نزیكەی 10 مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەعێراقدا كراوە بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی نوێ پێكنەهاتووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×