بەهۆی باران و دروستبونی لافاوەوە 57 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوەو بێسەروشوێنن
  2022-07-29       566       

رێکخراوی مانگی سوری ئێران رایگەیاند، بەهۆی دروستبونی لافاو لە ئەنجامی باران بارین لە 18 پارێزگا 57 کەس خنکاون و بێسەروشوێنبون.

ئاوێنە: مەهدی وەلی پور، سەرۆكی رێكخراوی هیلالی سوری ئێران رایگەیاند، تاوەكو سەعات 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی لافاوەوە 32 كەس گیانیان لەدەستداوەو 25 كەسیش بێسەروشوێنن.

ئاماژەی بەوەشدا كە تاوەكو ئێستا تیمەكان، فریاگوزارییان گەیاندۆتە 15 هەزار كەس و هەزارو 229 كەس بۆ شوێنی ئارام گوازراونەتەوەو دو هەزارو 653 كەسیش لە شوێنی كاتی نیشتەجێكراون.

دەستەی کەشناسی ئێران ھۆشداریداوە، لەوەی چاوەڕواندەکرێت لافاو لە 27 پارێزگای دیکەی ئێران ڕوبدات، بەو ھۆیەشەوە تیمە فریاگوزارییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان لەو پارێزگایانە خراونەتە ئامادەباشییەوە، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ھەر مەترسییەک کە ڕوبدات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×