ئێران: رووداوەكانی عێراق كاروباری نێوخۆیین
  2022-08-01       379       

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند رووداوەكانی ئێستای عێراق كاروباری نێوخۆیی ئەو وڵاتەن.

ئاوێنە:  دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، رووداوەكانی ئێستای عێراق كاروباری نێوخۆیین و حیزب و لایەن و رەوتەكان دەتوانن بەسەریدا زاڵبن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، ئێمە رێز لە بڕیاری گەلی عێراق دەگرین و بە بڕوای ئێمە گفتووگۆ باشترین چارەسەر بۆ كێشەكان.

ماوەی دوو رۆژە لایەنگرانی رەوتی سەدر دەستیان بەسەر پەرلەمانی عێراق و ناوچەی سەوزدا گرتووە و بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگیش خۆپیشاندانی دژی سەدرییەكان ساز بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×