سعودیه‌ :پێشوازی لە کوشتنی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ده‌كات
  2022-08-02       126       

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا زه‌واهیری به‌وه‌ وه‌سفكردووه‌، كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی تیرۆریسته‌ و سه‌ركردایه‌تی پلان و جێبه‌جێكردنی چه‌ندان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ ئه‌مه‌ریكا و سعودیه‌ و ژماریه‌ك وڵاتی دیكه‌ كردووه‌.

ئاوێنە: ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییانه‌وه‌ هه‌زاران كه‌سی بێگوناهی نه‌ته‌وه‌ و ئایینی جیاجیا كوژران، به‌ هاووڵاتی سعودیشه‌وه‌.

زه‌واهیری یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی به‌شدار بووه‌ له‌ پلانی هێرشی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 له‌ ئه‌مه‌ریكا، كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی زیاتر له‌ 3 هه‌زار كه‌س.

 

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×