نوری مالیكی: دەستپێكی گفتوگۆی جددی گەڕانەوەیە بۆ دەستورو رێزگرتن لە دامەزراوەكان
  2022-08-03       357       

نوری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساو سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمشەو(چوارشەممە)، لەدوای پەیامەكەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێكدا رایگەیاند، "گفتوگۆی جددی ...بە گەڕانەوە بۆ دەستورو رێزگرتن لە دامەزراوە دەستورییەكان دەستپێدەكات."

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت كردو راشیگەیاند، گفتوگۆ سوودی نەبووەو داواشی لە خۆپیشاندەرانی لایەنگری كرد بەردەوام بن لە خۆپیشاندان و مانگرتنەكانیان.

دوابەدوای ئەوە نوری مالیكی لە تویتێكدا نوسیویەتی"دیالۆگی جددی، كە هیوادارین لە رێگەیەوە ناكۆكییەكان چارەسەربكرێن و دۆخەكە بگەڕێتەوە بۆ شوێنە دروستەكەی خۆی، بە گەڕانەوە بۆ دەستورو رێزگرتن لە دامەزراوە دەستورییەكان دەست پێدەكات."

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×