له‌كۆبونه‌وه‌ی وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ برێت مەکگۆڕک جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه تا هەنگاوەکانی پڕۆسەی یەکخستن‌و یەکگرتنەوەی هێزەکان باشتر‌و خێراتر بکرێن، هاوکاری‌و یارمەتییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان بۆ پێشمه‌رگه زیاتر‌و بەردەوام دەبێت.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئەمڕۆ شه‌ممه، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەواشنتۆن لەگەڵ برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باکوری ئەفریقیا کۆبوەوە.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "لەسەر گرنگی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە، دوپاتکرایەوە، تا هەنگاوەکانی پڕۆسەی یەکخستن‌و یەکگرتنەوەی هێزەکان باشتر‌و خێراتر بکرێن، هاوکاری‌و یارمەتییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان زیاتر‌و بەردەوام دەبێت."
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه كه هەردولا جەختیانکردۆتەوە لەسەر پابەندبون بەهاوبەشێتی نێوان ئەمریکاو هەرێمی کوردستان و لەناوبردنی یەکجارەکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.