گەڕی چوارەمی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا كۆتایی هات و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، دانوستانەكان سەخت بون بەڵام سوددار بون بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی مەعقول و واقیعی بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان.
ئاوێنە: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، كەمێك لەمەوبەر لە پەیامێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی "ئێكس" وتی، گەڕی چوارەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان ئێران و ئەمریكا كۆتایی هات.
وتوشیەتی، دانوستانەكان سەخت بون، بەڵام سوددار بون بۆ تێگەیشتنی باشتری هەردولا لە هەڵوێستی یەكدی و دۆزینەوەی رێگەچارەی مەعقول و واقیعی بۆ چارەسەركردنی ناوكۆییەكان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە، دەوڵەتی عومان هەماهەنگی بۆ گەڕی دواتری دانوستانەكان دەكات و رایدەگەیەنێت.