لە تەقینەوەیەکدا لە ئەفغانستان رابەری بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان کوژرا
  2022-08-09       967       

بەپێی زانیاریی ئاژانسە هەواڵنێرییەکان، رابەری بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان، کە یەکێکە لە دیارترین داواکراوەکان لە جیهاندا، بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە ئەفغانستان کوژرا.

ئاوێنه‌: لەوبارەیەوە بەرپرسانی پاکستان رایانگەیاند، کە سەرکردەیەکی دیاری بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان، لەگەڵ سێ چەکداری هاوەڵیدا، "درەنگانێکی شەوی رابردوو، لە هێرشێکدا بۆ سەر ئۆتۆمبیلەکەیان لە هەرێمی بەکتیکا لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان کوژران".

ئاژانسی ئاسۆشیتید پرێس رایگەیاند، ئەو سەرکردەیەی تاڵیبان ناوی (عەبد ئەلوالی)یە و بە (عومەر خالد خۆراسانی) ناسراوە. کوژرانیشی زەبرێکە لە بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان کەوت.

لای خۆشیانەوە بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان، کارمەندانی دەزگای هەواڵگریی پاکستانیان تۆمەتبار کرد، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگە و وردەکارییەک بخەنە روو.

جێگای ئاماژەیە کوژرانی خۆراسانیی، دوای چەند مانگێک لەو وتووێژانە دێت، کە بە ماوەیەکی کەم لە دەستبەسەردا گرتنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە پێش ساڵێک، دەستی پێ کرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×