وتەبێژی نەوەی نوێ دوای ئازادكردنی: پێنج رۆژ لە سجنی ئینفیرادیدا بوم
  2022-08-09       866       

هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لەدوای ئازادكردنی رایگەیاند، لەبەردەم ماڵەکەی خۆم ئاسایشی یەکێتی بە تێکەڵەیەک لە جلی مەدەنی و مغاویرییەوە هەڵیانکوتایە سەرم و دوای دەستبەسەرکردنم لە سجنێکی ئینفرادییدا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، شەوی رابردو بە کەفالەت ئازادکرام.

ئاوێنە: هیمداد شاهین، كەمێك لەمەوبەر لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك لەبارەی دەستگیركردنییەوە، وتی"چەند ڕۆژێک پێش ئێستاو بەتۆمەتی بەشدارییکردن و هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندانی مەدەنی لەپێناو دواکردنی مافە ڕەواکانیان، بەبێ هیچ نوسراوێکی دادگاو لەبەردەم ماڵەکەی خۆم ئاسایشی یەکێتی بە تێکەڵەیەک لە جلی مەدەنی و مغاویرییەوە هەڵیانکوتایەسەرم و دوای دەستبەسەرکردنم لە سجنێکی ئینفرادیدا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، دوێنێ شەو بە کەفالەت ئازادکرام."

وتەبێژی نەوەی نوێ جەختی كردۆتەوە "خەباتی مەدەنی و سیاسی لەپێناو داوای خزمەتگوزاری و دیموکراسیەتێکی ڕاستەقینە باج و قوربانی خۆی هەیە. ئەم ڕەشبگیرییەی هاوڵاتیان و هاوڕێیانمان سورترمان دەکات لەسەر داواکردنی مافی رەوای هاوڵاتیان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×