چین بۆ تایوان: هەوڵی سەربەخۆیی بەرەو هەڵدێرتان دەبات
  2022-08-10       548       

لە کاتێکدا چین بەردەوامە لە مەشقی سەربازیی لە دەوری دوورگەی تایوان، ئەمڕۆ چوار شەممە چین هەڕەشەی ئەوەی کرد، کە ئەگەر چارەسەری ئاشتیانە شکستی هێنا، ئەوا هێز بەکاردەهێنێت. ئەگەر تایوانیش یەکبگرێتەوە لەگەڵیدا، ئەوا ئۆتۆنۆمییەکی زیاتری دەداتێ.

ئاوێنه‌‌: لەوبارەیەوە چین رایگەیاند، لە بەرانبەر جوڵەی لایەنگرانی سەربەخۆیی تایواندا، مافی وەڵامدانەوەی هەیە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە هەوڵی بەدیهێنانی سەربەخۆیی، تایوان بەرەو هەڵدێر دەبات.

دوای تەواوبوونی وادە پێنج ڕۆژییەکەی چین بۆ ئەو مانۆرە سەربازییە گەورەیەی لە کەناراوەکانی تایوان بەڕێوەی دەبات، بەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆش، کەشتییە سەربازییەکانی چین بەردەوام بوون لە مانۆڕەکەیان لە کەناراوەکانی تایواندا، کە چین بە بەشێک لە وڵاتەکەی خۆیی دەزانێت. ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەکە دژ بە سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نانسی بیلوسی بۆ تایوان لە هەفتەی رابردوودا.

جێگای ئاماژەیە دوێنێ وەزیری دەرەوەی تایوان رایگەیاند، کە چین ئەو مەشق و راهێنانە سەربازییە وەک پلانێک بۆ ئامادەکاریی بۆ داگیرکردنی دوورگەی تایوان بەکاردەهێنێت، کە لە ئێستادا ئۆتۆنۆمە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×