بافڵ تاڵەبانی دەنگۆی هەوڵی تیرۆركردنی رەتدەكاتەوە
  2022-08-10       1109       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی دەنگۆی هەوڵی تیرۆركردنی لەكاتی گەڕانەوەیدا لە كۆبونەوەكەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی، رەتدەكاتەوەو دەڵێت: چاودێری دەكراین.

ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبارەی ئەوەی كە گوایە لە كۆبونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكاندا ئاماژەی بەوەداوە كە لەكاتی گەڕانەوەیدا لە كۆبونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، بە قەناس هەوڵی تیرۆركردنی دراوە، بە میدیای رەسمی حزبەكەی راگەیاند"من تكایەكی برایانەم هەیە كە ئەو برادەرانەی زانیاری لە كۆبونەوە دەهێننە دەرەوە، لانیكەم بەجوانی بیهێننە دەرەوە، وانەبو، ئێمە چاودێری دەكراین و هەر ئەوەندە بو."

ێشتر ماڵپەڕی (درەو) لە زاری سەرچاوەیەكی ناو كۆبونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم بڵاویكربوەوە كە بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندوە: لەدوای گەڕانەوەم لە كۆبونەوەكەی پیرمام لەلایەن "كابرایەكی جاشەوە بە قەناس چاودێری هێلیكۆپتەرەكەم كراوە كە بمخاتە خوارەوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×