چین: ئەگەر پیلۆسی گرنگی بە دیموکراسیەت دەدات با سەردانی عێراق بکات
  2022-08-12       604       

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین جەختی لەوە کردەوە سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هیچ پەیوەندی بە دیموکراسیەتەوە نییە و “فێڵێکی سیاسی”یە کە دژی ئیرادەی زیاتر لە 1.4 ملیار چینی و هاووڵاتیانی تایوانە.

ئاوێنه‌: وانگ وینبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، “ئەگەر نانسی پیلۆسی بەڕاستی گرنگی بە دیموکراسیەت و مافەکانی مرۆڤ دەدات، دەبێت سەردانی ئەفغانستان و عێراق و سوریا و لیبیا بکات لەجیاتی تایوان، تا هەستی پەشیمانی دایبگرێت بەرامبەر بەو هەزاران هاووڵاتییە مەدەنیە بێتاوانەی لەسەر دەستی سوپای ئەمریکا لەو وڵاتانە کوژران”.

باسی لەوەش کرد، “لەکاتێکدا ئەمریکا هێزەکانی لە ئەفغانستان کشاندووەتەوە، بەڵام سنووری دانەناوە بۆ تاوانەکانی بەرامبەر بەو وڵاتە”.

لەماوەی ڕابردوودا نانسی پیلۆسی سەردانی تایوانی کرد و ئەم سەردانەی کاردانەوەی توندی چینی لێکەوتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×