کیسنجەر: ئێمە لەگەڵ رووسیا و چین لە کەناری شەڕداین
  2022-08-14       681       

هێنری کیسنجەر، وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا، دوای لێدوانێک، کە تیایدا وتبووی: "ئەمریکا لە کەناری شەڕدایە لەگەڵ رووسیا و چین"، لە سۆسیال میدیا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

ئاوێنە:  کیسنجەر لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا هات، کە رۆژنامەی وۆل ستریت لەگەڵیدا سازیدا بوو و تیایدا وتی: "ئێمە لەسەر ئەو مەسەلە  لاوەکیانەی درووستمان کردوون، بەبێ هیچ تێگەیشتنێک بۆ چۆنییەتی کۆتایی هاتنیان یاخود دەگەنە چی، لە کەناری شەڕداین لەگەڵ رووسیا و چیندا".

لە درێژەی قسەکانیدا کیسنجەر باسی لە ئەگەری ئەوە کرد، ئەمریکا بتوانێت ئیدارەی دوو دژ (رووسیا و چین) بدات، وەک سەردەمی نیکسۆن و وتی: "ئێستا ناتوانرێت بڵێین ئێمە دەتوانین پەرتیان بکەین و بیاندەین بە یەکدا. ئەوەی دەتوانیت بیکەیت، ئەوەیە ئاڵۆزییەکان زیاتر نەکەین و بژاردەکان زیاد بکەین. لەبەرئەوە دەبێت ئامانجێکت هەبێت".

جێگای ئاماژەیە پێشتریش کیسنجەر لە لێدوانیدا قسەوباسی زۆر درووست کردبوو، بەوەی پێشنیازی کردبوو، دەستبەرداری هەندێک لە خاکی ئۆکرانیا ببن بۆ رووسیا، تا ئاڵۆزی و ململانێکان زیاتر نەبن. ئەمەش مانای ئەوەیە ئۆکرانیا رازی بێت بە دەستهەڵگرتن لە بەشێکی ناوچەی دۆنباس و نیوەدوورگەی کریما.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×