بۆ ڕێگریکردن لەکۆچی نایاسایی، وڵاتی یۆنان بەنیازە دیواری پۆڵاینی سنوری وڵاتهكهی لەگەڵ تورکیا بۆ 80 کیلۆمەتر درێژ بکاتەوە.
ئاوێنه: دەزگای لوتکە بۆ كاروباری پهنابهران بڵاویكردهوه كه وڵاتی یۆنان بۆ ڕێگریکردن لەکۆچی نایاسایی، بەنیازە دیواری پۆڵاینی سنوری یۆنان لەگەڵ تورکیا بۆ 80 کیلۆمەتر درێژ بکاتەوە، بۆ ئهو مهبهسته وڵاتی یۆنان داوایەکی پێشکەشکردوە بەیەکێتی ئەوروپا بۆ یارمەتیدانی دارایی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستكردنی دیوارهكه، بەڵام یەکێتی ئەوروپا داواکاریەکەی پەسەندنەکردوە.
ئاماژهی بۆ ئهوهشكردووه كه یۆنان ئامادەیە بۆ بەرەوپێشچونی پرۆژەی فراوانکردنی دیوارەکە تەنانەت بەبێ یارمەتی دارایی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە لەڕێگەی بەکارهێنانی دەرماڵەی نەتەوەییەوە ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بکات.
یۆنان لەئێستادا میوانداری 18 هەزار پەناخواز دەکات کە لە 34 شوێنی نیشتەجێبونی جیاجیادانو لەکۆتایی ئەمساڵدا هەموو پەنابەران ناچار دەبن ئەو پێکهاتانە بەجێبهێڵن کە لەسەرتاسەری وڵات نیشتەجێبون تیایدا.