میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان باوکێک سێ کچی خۆی و دایکیان دەکوژێت، دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات.
ئاوێنه: بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، ڕووداوەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەدا لە ناوچەی یەنی ماهالێ بۆتاش بووە لە پارێزگای شرناخ.
حەسەن قراسڵان، لە کاتێکدا ژن و منداڵەکانی لە خەودا بوون، گوللـەیەکی ناوە بە سەری لەیلا قراسڵانی هاوژینی و دەریای کچەکانییەوە بە ناوەکانی دەریای تەمەن 17 ساڵ، مەلیکی تەمەن 16 ساڵ و شەریفە قراسڵانی تەمەن 13 ساڵ.
دوای ڕووداوەکە حەسەن قراسڵان چووەتە بنکەی پۆلیس و خۆی ڕادەستکردووە، دانیناوە بە کوشتنی ژن و منداڵەکانیدا.
دوای گەشتنی پۆلیس بە شوێنی ڕووداوەکە تەرمی چوار کەس لە ماڵی بکوژەکەدا بوون.