وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كات كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كردویه‌تیه سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كان له سوریا، ده‌شڵێت، "ئه‌و گروپانه‌ی له سوریا كراونه‌ته ئامانج په‌یوه‌ندیان به ئێمه‌وه نیه".
ئاوێنه: به‌پێی ئاژانسی ته‌سنیم-ی ئێرانی، ناسر كه‌نعانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاندوه، "هێرشی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی سوریا سه‌رۆكۆنه ده‌كه‌ن و ئه‌وكاره پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی سوریایه و كارێكی تیرۆریستییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و گروپانه‌ی له سوریا كراونه‌ته ئامانج هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه نیه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، "ده‌بێت ئه‌مریكا واز له تاڵانكردنی نه‌وت و گازی سوریا بهێنێت و خاكی ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵێت".
به‌یانی ئه‌مڕۆ فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، بە فه‌رمانی جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، هێزه ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه لە دێرزوی سوریا هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر گروپە چەکدارەکان، كه ئامانج لێی پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا بوە، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی لە ناوچەکەدا لە لایەن ئەو گروپانەی دەکرێتە سەر هێزەکانیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، واشنتن لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ و ئاڵۆزیدا نییە، بەڵام هەمو هەنگاوێکی پێویست بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە هێزه‌كانی دەگرێتەبەر، ئامانجی هێزەکانی ئەمریکاش لە سوریا پێناو به‌رگریكردنه له خۆی.