لەماوەی دوو مانگی ڕابردودا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەجۆری F-35، چەندینجار بواری ئاسمانیی ئێرانیان بەزاندوە بێئەوەی لەلایەن ڕادارەکانی ئەو وڵاتەوە ئاشکرابکرێن.
ئاوێنە: بەگوێرەی پێگەی "ئیلاف"ی سعودیی، باس لەوەکراوە، ئەو فڕۆکە جەنگییانەی ئیسرائیل لەکاتی بەزاندنی بواری ئاسمانیی ئێرانو ڕاهێنان لەسەر چۆنێتی وەشاندنی گورزی سەربازیی لەبنکە ناوەکییەکانی ئەو وڵاتە، توانیویانە خۆیان لەڕادارە ڕوسییو ئێرانییەکان بدزنەوەو ئاشکرانەبن.
ڕاپۆرتەکە ئهوهشى ڕونكردۆتهوه، ئیسرائیلو ئەمریکا لەماوەی ڕابردودا لەسەر دەریای سور مەشقو ڕاهێنانی سەربازیی نهێنییان بۆ هاوشێوەکاریی وەشاندنی گورزی سەربازیی لەئێران لەڕێگای دەریاییو ئاسمانیی ئەنجامداوەو ڕاهێنانیان لەسەر دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە جەنگییەکانی ئێرانیش کردوە.
مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵیش پێگەی ئیلاف بەپشتبەستن بەهەمان سەرچاوەی ئاگادار کە داوایکردبوو ناوەکەی ئاشکرانەکرێت ڕایگەیاندبوو، ئیسرائیل مەشقو ڕاهێنانی گەورە لەسەر دەریای سپیی ناوەڕاست بۆ چۆنێتیی تێکردنەوەی سوتەمەنیی لەفڕۆکە جەنگییەکان ئەنجامدەدات، کە ئامانج لێی ڕاهێنانە لەسەر چۆنێتیی وەشاندنی گورزی سەربازیی لەئێران.
بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبونەوەی ئێرانو وڵاتانی زلهێز لەزیندوکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ناوەکیی ئێران کە ئیسرائیلو سعودیە بەتوندی دژی دەوەستنەوە.