وەزیرە كوردەكە داوا لە بەریتانییەكان دەكات بەكارهێنانی سوتەمەنی كەمبكەنەوە
  2022-08-26       471       


وەزیری دارایی بەریتانیا داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات بەكارهێنانی سوتەمەنی كەمبكەنەوە.

ئاوێنه‌: داواكارییەكە لەكاتێكدایە سوتەمەنی لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێژەی 80% بەرزدەبێتەوە.

نەدیم زەهاوی، وەزیری دارایی بەریتانیا ڕایگەیاند، پێویستە هەمووان چاو بە بەكاربردنی وزەدا بخشێنینەوە.. كاتێكی دژوارە، شەڕ لە كیشوەرەكەماندا هەیە، ژمارەیەكی كەمی خەڵك پێشبینیی ڕوودانی شەڕیان كرد، شەڕ لە شوێنی دوورەوە ڕوودەدات، بەڵام پێویستە لەسەرمان جێگیربین.

زەهاوی داواشی لە هاوڵاتییانی شانشینی یەكگرتوو كرد بەكاربردنی سوتەمەنی كەمبكەنەوە.

لێدوانەكە لەكاتێكدایە شارەزایان باس لە مەترسیی پچڕانی تەزووی كارەبا دەكەن لە وەرزی زستاندا، بەتایبەت ئەگەر كێشە لە نەرویج و فەرەنسا ببێتەهۆی كەمكردنەوەی هەناردەكردنیان بۆ شانشینی یەكگرتوو.

بەپێی ژمارە فەرمییەكان بەریتانیا لە حوزەیرانی ڕابردووەوە هیچ جۆرە سوتەمەنییەكی لە ڕوسیاوە هاوردە نەكردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×