ئەمریكا دەڵێت، وەڵامی ئێران لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمی "بونیادنەر" نییە
  2022-09-02       459       

دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وەڵامی ئەمریكایان لەبارەی چۆنیەتی زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی داوەتەوە، بەرسانی ئەمریكا دەڵێن، وەڵامەكەی ئێران "بونیادنەر" نییە.

ئاوێنە: ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، شەوی رابردو تیمی شارەزایانی كۆماری ئیسلامی وەڵامی وڵاتەكەیان لەبارەی بۆچونەكانی ئەمریكا لەسەر چۆنیەتی زیندوكردنەوەی رێككەوتنە ئەتۆمییەكە رادەستی هەماهەنگكاری دانوستانەكان كردوە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەك لەبارەی ناوەڕۆكی وەڵامەكەوە ئاشكرابكات.

پاش ئەوەش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پشتڕاستی كردەوە كە ئێران لە رێگەی یەكێتی وەڵامی ئێرانیان لە رێگەی یەكێتی ئەوروپاوە بەدەست گەیشتوە.

ئەمڕۆش ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس لەزاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكییەوە بڵاویكردۆتەوە"سەرقاڵی دیراسەكردنی وەڵامەكەی ئێرانین و لە رێگەی یەكێتی ئەوروپاوە وەڵاممان بۆی دەبێت، بەڵام بەداخەوە وەڵامەكەی ئێران بونیادنەر نییە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×