هەڕەشەیەکی توندی ڕوسیا: گاز نادەین بە ئەوروپا ئەگەر بەمجۆرە مامەڵە بکەن
  2022-09-02       804       

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا و سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە دێمێتری مێدڤیدیڤ ئەمڕۆ هەینی هۆشداریدا کە ڕوسیا هەناردەی گاز بۆ ئەوروپا بەتەواوی ڕادەگرێت ئەگەر برۆکسل زیاتر نزیکببێتەوە لە دانانی سەقفێک بۆ نرخی گازی ڕوسیا.

ئاوێنە:  لێدوانەی مێدڤێدیڤ لەکاتێکدایە، دوێنێ ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا سەبارەت بە دانانی سەقفێک بۆ نرخی گازی ڕوسیا، لە ڕەتدانەوەی ئەو لێدوانەدا سەرۆکی پێشووی ڕوسیا لە تیلیگرامی خۆی نووسیویەتی “زۆر بە ئاسانی، گازی ڕوسیا بۆ ئەوروپا نییە”.

ڤۆن دێر لاین لەبارەی ئاستی گازی ئەوروپا وتی، “تێکڕای گازی گەنجینەکراوی ئەوروپا گەیشتووەتە 80%، ئەوە لەکاتێکدایە پلانی ئەوروپا بۆ یەدەگی گاز بەوجۆرە بووە کە لە مانگی تشرینی دووەمدا بگاتە ئەو ئاستە.

ئەوە لەکاتێکدایە وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەکی گشتی ڕێکارەکانیان بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی گاز دەستپێکردووە، هەروەها ئاستی هەناردەی گازی ڕوسیا لەڕێگەی نۆرد ستریم 1ەوە بۆ 20% دەبەزیوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×