فەرەنساییەكان گاڵتە بە سەرۆكەكەیان دەكەن
  2022-09-02       887       

خوێنەرانی ڕۆژنامەی “لۆ ڤیگارۆ”ی فەرەنسایی، گاڵتە بە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا دەكەن، سەبارەت بە دیالۆگ لەگەڵ ڕوسیا و بە “بێ‌ دەسەڵات” ناوی دەبەن.

ئاوێنه‌: لە كۆمێنتەكاندا وەك ماڵپەڕی “ڕوسیا الیوم” ئاماژەی پێكردوون، هاتووە:”مایەی سەرسوڕمانە، سەرۆكەكەمان سوكایەتی بە ڕوسیا دەكات و بە گفتار و كردار هێرش دەكاتە سەر وڵاتەكە، دواتر دێت و دەڵێت: دەیەوێت دیالۆگی لەگەڵدا بكات”، كەسێكی تر نوسیویەتی:”باشتر بوو ماكرۆن قسە لەگەڵ بایدن بكات، تا بزانن چی دەدەن بە پۆتین”.

خوێنەرێكی تر دەڵێت:”ماكرۆن حەزی لە گوزارشتە ڕەونەقدارەكانە، بەڵام ناتوانێت بێدەسەڵاتی خۆی بشارێتەوە، شەش مانگە و نەیتوانیوە هیچ بكات”، كۆمێنتێكی تر دەڵێت:”ئەو دەستەوستانە! چۆن كێشە گرنگەكان لەگەڵ پۆتین چارەسەر دەكات، گەر نەزانێت چۆن پارێزگاری لە سیستمی وڵاتەكەی بكات”.

بە بۆچوونی خوێنەرێكی تر:”لەسەرەتاوە دەبێت خۆمان ڕادەستی خواستەكانی ئەمریكا نەكەین كە ڕێگەی گفتووگۆمان لەگەڵ پۆتین لێدەگرێت”.

پێشتر ماكرۆن لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ باڵیۆزە فەرەنساییەكان، داوای بەردەوامبوونی دیالۆگی كردبوو لەگەڵ مۆسكۆ و داواشی كردبوو قسە لەگەڵ هەموو ئەوانەدا بكات كە لەو ڕووەوە هاوڕای نیین.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×