لیز ترەس دەبێتە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا
  2022-09-05       535       

ئەمڕۆ دوشەممە، لیز ترەس بە سەرۆكی پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتداریی بەریتانیا هەڵبژێردراو بەوەش دەبێتە سەرۆك وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە لە جێی بۆریس جۆنسۆن.

ئاوێنە: لیز ترەس بە بەدەستهێنانی لەسەدا 57ی دەنگی دەنگدەرانی ئەندامانی پارتەكەی، توانی بەسەر ریشی سوناكی ركابەریدا سەربكەوێت.

لەدوای بردنەوەی هەڵبژاردنەكە، لیز ترەس لە وتەیەكدا رایگەیاند، پابەند دەبێت بە بەڵێنەكانی پارتەكەی كە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2019دا داونی و پلانێكی ئازایانەی دەبێت بۆ كەمكردنەوەی باج و پشتیوانی لە گەشەی ئابوری.

بڕیارە سبەی سێشەممە بەڕەسمی لیز ترەس سەرۆكایەتی حكومەتی بەریتانیا وەربگرێت، ئەوەش لەدوای ئەوەی لەلایەن شاژنی بەریتانیاوە رادەسپێردێت.

لیز ترەس، لەدایكبوی ساڵی 1975ەو لەدوای مارگرێت تاچەرو تێرێزا مەی، دەبێتە سێیەم سەرۆك وەزیرانی ژن و پەنجاو شەشەمین سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.

رۆژی 7ی تەموزی ئەمساڵ، بۆریس جۆنسۆن دەستلەكاركێشانەوەی لە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاو راگەیاند، ئەوەش لەدوای زیادبونی گوشارە سیاسییەكان و دەستلەكاركێشانەوەی زۆربەی وەزیرەكانی كابینەكەی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×