ئەردۆغان: لەم دواییەدا یۆنان بێ رێزییەکانی زیاد کردووە بەرانبەرمان
  2022-09-06       873       

سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان، لە وتەیەکیدا رایگەیاند، یۆنان لە رووی سیاسی و ئابووری و سەربازییەوە  دووژمنی تورکیا نییە.

دوێنێ ئێوارە لە ئەنقەرە، رەجەب تەیب ئەردۆگان لە وتەیەکیدا لەکاتی کۆبوونەوەی حکومەتی تورکیا، وتی: "سەبارەت بە یۆنان، کە لەم دواییەدا بێ رێزییەکانی زیادکردووە بەرانبەر بە وڵاتەکەمان، دەمەوێت جارێکیتر بەیادی بهێنمەوە، یۆنان دوژمنمان نییە، نە لە رووی سیاسی، نە ئابووری و نە سەربازییەوە. هەربۆیە ئەو لایەنێک نییە تا گفتوگۆی لەگەڵدا بکەین".

هەروەها ئەردۆگان باسی لەوەش کرد، کە ئەمڕۆ سێ شەممە، سەردانی بۆسنە و هەرسک و سربیا و کرواتیا دەکات لە ناوچەی بالکان.

جێگای بیرهێنانەوەیە تورکیا یۆنان بەوە تۆمەتبار دەکات، کە لەم ماوانەی دواییدا چەکی بردۆتە ئەو دوورگانەی دەریای ئیجە، کە بەپێی رێکەوتن، ناوچەی لە چەک داماڵدراون. لای خۆشییەوە یۆنان ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×