محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایە سەرۆككۆماری هەڵبژێردراوەوە، بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق راسپێردرا.
ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، پێشتر لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بەڕەسمی وەك كاندیدی گەورەترین كوتلەی پەرلەمان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران پێشكەش بە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كرا.
دوای هەڵبژاردنی لەتیف رەشید بە سەرۆككۆماری نوێی عێراق، ناوبراو، محەمەد شیاع سودانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق راسپارد.
محەمەد شیاع سودانی لە یەكەم لێدوانیدا دوای راسپاردنی، وتی، بەزوترین كات پێكهاتەی حكومەتەكەم پێشكەش بە پەرلەمان دەكەم.