نۆیەم سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت
  2022-10-15       392       

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، نۆیەم سەبەتەی خۆراك بۆ ساڵی 2022 ئامادەیەو سبەی یەكشەممە، دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەسەر بریکارەکاندا.

ئاوێنە: وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"کۆمپانیای گشتیی بۆ بازرگانی ماددە خۆراکییەکان ئامادەکارییە هونەری و ئیدارییەکانی تەواوکردوە بۆ ڕادەستکردنی ماددە هاوردەکانی سەبەتەی خۆراک بەسەر کۆگاکاندا بۆئەوەی بەپێی فۆڕمی خۆراک بەسەر تەواوی هاوڵاتیانی گەلی عێراقدا دابەش بکرێت."

وەزارەتەکە داوای لە سەرجەم بریکارەکانی خۆراک کردوە سەردانی بنکەکانیان لە بەغداو تەواوی پارێزگاکان بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی خۆیان، ئەوەش بەپێی خشتەی بەردەست.

جەختیکردوەتەوە کە کۆمپانیاکە بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی ئاردی جۆری "داس" و هەروەها شیری "دۆڤیلاکی" فەڕەنسی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×