لیژنەی دەستپاکی داوای رێگرییکردن لەگەشتی به‌رپرسانی‌ "گه‌نده‌ڵ" دەکات
  2022-10-15       481       

ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی لەپەرلەمانی عێراق داوادەکات رێگە نەدرێت بەرپرسانی گەندەڵ لەحکومەته‌كه‌ی مستەفا کازمیدا گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن‌و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە، عەلی ترکی جەمالی، ئەندامی دەستەی دەستپاکی لەپەرلەمانی عێراق داوایکرد رێگە نەدرێت بەرپرسانی گەندەڵ لەحکومەتی مستەفا کازمیدا گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن ولێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

وتیشی‌، لە رێگەی دەرکردنی بڕیاری دادوەرییەوە جموجوڵی سیاسی و پەرلەمانی هەیە بۆ قەدەغەکردنی گەشتی ئەو بەرپرسانەی کە لە گەندەڵیدا تێوەگلاون بۆ دەرەوەی وڵات.

ئەوەشی خستەڕوو،حکومەتی مستەفا کازمی شاهیدی سەرهەڵدانی دیاردەی گەندەڵی بوو لە جومگەکانی دەوڵەت کە بووە هۆی بەفیڕۆدان و دزینی بەشێکی زۆری سامانی گشتی.

عەلی ترکی جەمالی راشیگەیاند، لەکاتی کۆبوونەوەی لیژنەی دەستپاکیدا پێشنیارکراوە رێگە نەدرێت ئەبو رەغیف و هەندێک لە راوێژکارانی دیکە کە تۆمەتی گەندەڵی دارایی و ئابوورییان دراوەتەپاڵ گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن کە ئەوەش بڕیارێکی دادوەرانەیە کە لەلایەن لایەنە دادوەریەکانەوە گیراوەتەبەر سەبارەت بە هەر کەسێک کە بەشدارە لە تاوانێکدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×