سه‌رۆكی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌تێكچونی ره‌وشی ته‌ندروستی له‌تیف ره‌شید ده‌كات.
ئاوێنه: فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به‌میدیاكانی پارتی راگه‌یاندووه، ته‌ندروستی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، زۆرباشه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستی ناوبراو‌و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن.
13ی ئه‌م مانگه، به‌ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌دوای روخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
وابڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له‌مه‌راسیمێكدا له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدای پایته‌خت، ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان به‌رهه‌م ساڵح و لـه‌تیف ره‌شید ئه‌نجامبدرێت.