دەستەی دەستپاكی لەسەر دزینی 3.7 ترلیۆن دینار روونكردنەوە دەدات
  2022-10-16       372       

دوای ئەوەی وەزیری دارایی دزینی 3.7 ترلیۆن دیناری دەستەی باجی ئاشكراكرد، دەستەی دەستپاكیی عێراق روونكردنەوەی لەسەر دەدات.

ئاوێنە: دەستەكە لەبارەی ئەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە كە دوێنێ لەلایەن هەندێك لە میدیاكانەوە بڵاوكرایەوە و ئاراستەی دەستەكەیان كراوە رایگەیاند، دۆسیەكە لێكۆڵینەوەی تیاكراوە و لەئێستادا خراوەتە بەردەم دادگا.

ئاماژەی بەوەشكرد، دادگا بڕیاریداوە بە بانگكردنی گەورە بەرپرسانی وەزارەتەكە بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەو كەلێنانەی لەو بوارەدا روویداوە و بووەتەهۆی دزین و بەهەدەردانی سامانی گشتی.

دوێنێ ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت و وەزیری پێشووی دارایی بە وەكالەت ڕایگەیاند، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكردن لە دزرانی 3.7 تریلیۆن دیناری تەواوكردووە و دراوە بە لایەنی پەیوەندیدار.

ئیحسان عەبدولجەبار وێڕای سوپاسكردنی كازمی بۆ پەسەندكردنی داوای بەخشینی لە پۆستی بەڕێوەبردنی وەزارەتی دارایی بە وەكالەت و وتیشی، “كۆمەڵێك كەسی دیاریكراو، بڕی 3.7 تریلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار)یان لە پارەی باج لەناو بانكی رافیدەین دزیوە”.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×