محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق كۆبوه‌وه. سودانی دوپاتیكردووته‌وه كه كاری له‌پێشینه‌ییان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه خزمه‌تگوزارییه‌كانه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، محمه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌كۆشكی حكومی له‌به‌غدا پێشوازی له‌جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق كردووه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوانیاندا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و بارودۆخی گشتیی سیاسی وڵات كراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سودانی دوپاتیكردووته‌وه كه كاری له‌پێشینه‌ییان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه خزمه‌تگوزارییه‌كانه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، پلاسخارت پیرۆزبایی لە سوودانی كردووه بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، هاوكات پشتیوانی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە خواستەكانی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق به‌دیبهێنێت دووپاتكردووه‌ته‌وه.