دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هەڵدەپەسێرێت
  2022-10-17       724       


دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە فەرمانێکی دەرکرد بۆ راگرتنی بڕیاری تەرخانکردنی 70 ملیار دینار بۆ نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، تا ئەو کاتەی دۆسییەکە یەکلایی دەکرێتەوە و دادگای فیدڕاڵی دوایین بڕیاری خۆی لەسەر یاسایی بون یان نایاسایی بونی خەرجکردنی ئەو بودجەیە دەردەکات.

ئاوێنه‌: دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە فەرمانی ژمارە (31ی ولائي) بۆ ساڵی 2022 دەرکرد کە تایبەتە بە تەرخانکردنی 70 ملیار دینار وەک بودجەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

بەگوێرەی بڕیارەکەش خەرجکردنی ئەو پارەیە رادەگیرێت تا ئەو کاتەی سکاڵای ژمارە (228 / فیدڕاڵی / 2022 ) یەکلایی دەکرێتەوە، کە لەلایەن سکاڵاکارانەوە ئاڕاستەی دادگاکە کراوە و دادگاش لە داهاتویەکی نزیکدا دوایین بڕیاری خۆی لەسەر دەدات.
نوێ دەکرێتەوە..

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×