محەمەد شیاع سودانی دێتە هەرێم
  2022-10-18       674       

محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاوێنه‌: میدیاکانی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایان کرد، “ئامانج لە سەردانەکەی سودانی بۆ هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق”.

هاوکات، بڕیارە سودانی بەرنامەی کابینەی وەزاری و پشکی کورد لەناو حکومەتەکەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم تاوتوێ بکات.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق محەمەد شیاع سودانی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×