چوارچێوەی هەماهەنگی سودانی سەرپشك دەكات فە یەکلاکردنەوەی پۆستە وەزارییەکاندا
  2022-10-21       291       

چوارچێوەى هەماهەنگی رایگەیاند، محەممەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى راسپێردراوى سەرپشک کردوە لە هەڵبژاردنى كاندیدی یان پێشنیارکردنى كاندیدی نوێ بۆ وەزارەتەکان و تەنانەت گۆڕینى وەزارەتەکان لە نێوان پێکهاتەکان یان لەنێو پێکهاتەیەکى دیاریکراودا لەگەڵ بەدەرکردنى هەردو وەزارەتى ناوخۆ و بەرگرى لە پشکپشکێنە.

ئاوێنە: چوارچێوەى هەماهەنگی دوای كۆبونەوەی شەوی رابردو لە راگەیەندراوێكدا وتی، بڕیاریانداوە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانى راسپێردراو سەرپشک بکەن بۆ هەڵبژاردنى كاندیدى وەزارەتەکانى کابینەى حکومەتەکەی یان پێشنیارکردنى كاندیدی نوێ بۆ وەزارەتەکان و گۆڕینى وەزارەتەکان لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا یان لەنێو یەک پێکھاتەى دیاریکراودا، ئەوە جگە لەوەى سەرپشکیان کردوە کە خۆى ئەو وەزارەتانە دیاری بکات کە شیاوی چوارچێوەی هەماهەنگین.

چوارچێوەى هەماهەنگی ئاماژەى بەوەداوە کە سەرۆکوەزیرانى راسپێردراوى سەرپشک کردوە بۆ ئەوەى هەردو وەزارەتى ناوخۆ و بەرگرى بەدەر بکات لە پشکپشکێنە و کەسانى شارەزایان بۆ كاندید بکات.

هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى لەکۆى 23 وەزارەتەکەى کابینەى نوێى حکومەت 12 وەزارەتى بەردەکەوێت کە سیانیان سیادین و بریتین لە وەزارەتەکانى ناوخۆ، نەوت و دارایی.

  محەمەد شیاع سودانى بۆ هەر وەزارەتێک داواى سێ بۆ پێنج كاندیدی لەلایەنەکان کردوە تاوەکو خۆى یەکێکیان هەڵبژێرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×