سودانی راگەیەندراوێكی لەبارەی چۆنیەتی یەكلاكردنەوەی كاندیدی وەزارەتەكان بڵاوكردەوە
  2022-10-21       506       

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق رایگەیاند، دەرفەت بە لایەنەكان دەدرێت بۆ ئەوەی كاندیدەكانیان بۆ وەزارەتەكان بخەنەڕو، بەڵام هەڵبژاردنی كاندیدەكان لەلایەن سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دەبێت.

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا وتی، رێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییە پێكهێنەرەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوە لە خۆدەگرێت كە دەرفەت بە سەرجەم لایەنەكان دەدرێت بۆ خستنەڕوی كاندیدەكانیان بۆ وەزارەتەكان.

وتوشیەتی، پرسی هەڵبژاردنی كاندیدەكان جێدەهێڵرێت بۆ سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كە ئەویش لەسەر بنەمانی لێهاتویی، دەستپاكی و توانای بەڕێوەبردنی وەزارەتەكان كاندیدەكان هەڵدەبژێرێت ئەوەش بەگوێرەی سەنگی هەڵبژاردنی هەر لایەنێك.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×