سەرکردەیەکی ڕەوتی حیکمە رایگەیاند، رۆژی سێشەممە پەرلەمان دەنگ لەسەر کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی دەدات.
ئاوێنە: رۆژی 19ـی ئەم مانگە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت داوای کرد، ئەمڕۆ (شەممە) ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر کابینەکەی سودانی بدات، بەڵام كۆبونەوەكە ئەمڕۆ ناكرێت و دوادەخرێت.
کەرەم خەزعەلی سەرکردەیەکی باڵا لە ڕەوتی حیکمە بەمیدیاکانی ڕاگەیاند، لە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری لەدەرەوەی پشکپشکێنەی حزبی دەبن.
دەشڵێت، سودانی سەرپشککراوە لەدیاری کەسەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری، وتیشی، دەستپاکی و ئەزموون و لێهاتوویی لە دیاترین مەرجەکانی سودانین بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە رۆژی سێشەممە پەرلەمان دەنگ لەسەر کابینەکەی سودانی بدات.
هەروەها موختار موسەوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكدا لەبارەی هۆكارەكانی دواخستنی دەنگدان بە كابینەكەی سودانی، وتویەتی، هۆكارەكەی بونی ناكۆكییە لەنێو پێكهاتەكاندا و یەكلانەبونەوەی پۆستە وەزارییەكانە.