داوای قەدەغەکردنی گەشت لە مستەفا کازمی و بەشێک لە ئەندامانی حکومەت روو لە زیاد بوونە
  2022-10-23       645       

دوای ئەو دۆسێیانەی گەندەڵی کە سەریان هەڵدا، دەنگەکان کە داوای قەدەغەکردنی گەشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و بەشێک لە ئەندامانی حکومەتەکەی دەکەن، روو لە زیاد بوونن.

 ئاوێنە: کەیسەکان وەک باسدەکرێن، بریتین لە  دزینی پارەی باج و پێدانی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی سەر بە ئیسرائیل، چەندین فایلی دیکە، لێکۆڵینەوە لێیان بەردەوامە بۆ دەستڕاگەیشتن بەو پارە تاڵان کراوانە و لێپرسینەوە لە بکەرانیان.

محەمەد ئەلزیادی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، دەڵێت "حكومەتی كازمی چەندین بڕیاری داوە كە بە هەڵە و نابەرپرسیارانە دادەنرێت، لەوانە پێدانی زەوی بەبێ ئەوەی پێشنیازی وەبەرهێنان بۆ ئەو شوێنە کرابێت".

دەشڵێت "ئیمزای کردووە یاریگای گۆڵف دروستبکرێت، لەکاتێکدا هیچ پارچە زەویی و پارەیەک کە بۆی خەرجکراوە کەس نازانێت چی لێهاتووە".

بەگوتەی زیادی، بۆیە سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر، هەموو بڕیارە هەڵەکان لە ئەستۆ دەگرێت کە لە ماوەی پێشوو داونی، هەمووان چاوەڕێی بڕیارێکن بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەن لە گەشتکردن دوای پێشکەشکردنی ئەو واژۆیانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا کۆکراونەتەوە، تا ئەو کاتەی هەموو مەلەفەکان دەخرێنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری.
لە لایەکی دیکەوە موئەیەد ئەلعەلی، شرۆڤەکاری سیاسی رایگەیاندووە، "دزینی ژێرخانی عێراق لە رێگەی پێدانی مۆڵەت لەلایەن ئەم حکومەتە و دەسەڵاتی وەبەرهێنانەوە بە کۆمپانیایەکی ئیماراتی کە نوێنەرایەتی بەرەیەک دەکات بۆ کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان، روودەدات".

دەگوترێت ئەم کۆمپانیایە هەزار دۆنم زەوی لە حکومەتی کازمی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بەدەستهێناوە بۆ دروستکردنی یاریگای گۆڵف.

لەلایەكی دیكەوە، محەمەد كەریم، نوێنەری هاوپەیمانی ئەلفاتح رایگەیاند، “وەزارەتی دارایی پشتڕاستی كردووەتەوە بڕی 3 ترلیۆن و 701 ملیار دینار، لە 9ی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە تاوەكو 11ی ئابی 2019 ئەمساڵ، لە ڕێگەی 247 چەکەوە براونەتە دەر".

دەڵێت "ئەم بابەتە دەریدەخات کە میکانیزمی ئاڵوگۆڕکردنەکە ڕۆژانە بەبێ ئاگایی هەموو لایەنێک بەڕێوەچووە، لە هەمانکاتدا جەختی لەسەر گرنگی هەنگاونان بەرەو ڕێگریکردن لە گەشتی کازمی و حکومەتەکەی، ئەوانەی پەیوەندییان بەم دۆسیەیە هەیە تا تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×